مالیكی وەڵامی پەیامەكەی سەدر دەداتەوە

عێراق

03/08/2022     ژمارەی بینراو 387

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

راچڵەكین –

لەكاردانەوەی پەیامەكەی موقتەدا سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، نوری مالیكی رایدەگەیەنێت، گفتوگۆی جددی بە گەڕانەوە بۆ دەستورو دامەزراوە دەستورییەكان دەستپێدەكات.

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە پەیامێكدا رایگەیاند، گفتوگۆی جددی بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكان و گەڕاندنەوەی دۆخەكە بۆ راستەڕێی خۆی، بە گەڕانەوە بۆ دەستوور و رێزگرتن لە دامەزراوە دەستورییەكان دەستپێدەكات.

ئەم پەیامەی مالیكی، وەك وەڵامێك دێت بۆ پەیامەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، كە هەموو جۆرە گفتوگۆیەكی لەگەڵ لایەنەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانە سیاسییەكانی عیراق، رەتكردەوەو داوایكرد پەرلەمانی ئێستا هەڵبوەشێتەوەو هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێتز

سەدر لە پەیامەكەیدا، خۆپیشاندانەكانی ئێستای لایەنگرانی رەوتەكەی، بە شۆڕش لەپێناو چاكسازی وەسفكردو جەختی لەوەشكردەوەو دەموچاوە كۆنەكان چیتر نامێنن و ئامادەشە لەپێناو چاكسازی و گۆڕانكاری، شەهید ببێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن