دەروازەی پەروێزخان چەند ڕێنماییەك بۆ شۆفێران و نوسینگەكان دەردەكات

کوردستان

25/03/2020     ژمارەی بینراو 796

ڕاچڵەكین، كامەران كەریم

لە  دەروازەی نیۆدەوڵەتی پەروێزخان لەگەرمیان، چەندین ڕێنمایی تایبەت بەشۆفێران و نوسینگەكان دەركرا.

لەڕاگەیەنراوێكی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، كە وێنەیەكی بۆ ڕاچڵەكین نێردراوە، هاتووە ،دوای كۆبوونەوەی نێوان عەلی تۆفیق سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەگەڵ بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان و هەریەك لەبنكەكانی تەندروستی، كشتوكاڵ و ئاسایش لەنێو دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ژمارەیەك ڕێنمایی دەركران، كە پێویستە سەرجەم شۆفێران و نوسینگەكان پێوەی پابەندبن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێنەوە، كە ئەوانیش:-

١/ هەر شۆفێرێك جگە لەبارەكەی، شتومەك بە نایاسایی بهێنێت، لەبەشی یاسایی بەڕێوبەرایەتی گومرگی گەرمیان ئیجرائاتی لەگەڵ دەكرێت، لەبەڕێوەبەرایەتی دەروازەش لەڕێگەی كارتی ڕێگەپێدانی مەرزەوە سزا دەدرێت.

٢/دەبێت سەرجەم شۆفێران پابەندبن بەتەواوی ڕێنماییە تەندروستیەكانەوە لەبەكارهێنانی(دەستكێش، كەمامە، بەدلە).

٣/ هەر شۆفێرێك كرێی زیادە وەربگرێت، بەتەواوی لەمەرز دەردەكرێت، كرێ زیادەكەشی لێ وەردەگیرێتەوە.

٤/تەواوی كاروباری گومرگی پشكنین دەبێت لەلایەن دەرهێنەرە  گومرگییەكانەوە جێبەجێ بكرێت، شۆفێران مافی سەردانكردنی هیچ دام و دەزگایەكیان نیە لەبەر دروست نەبونی قەرەباڵغی.

٥/دەبێت دەرهێنەرە گومرگییەكان بەكەمترین و خێراترین كات كاروباری گەڕانەوەی بار بەتایبەت( باری كشتوكاڵی) جێبەجێ بكەن، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕووی داخستن دەكرێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن