كاسیاس میدیاكان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەكات

وەرزش

09/10/2022     ژمارەی بینراو 243

راچڵەكین-

ئیكەر كاسیاس-ی گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیاو یانەی ریال مەدرید-ی ئیسپانی بە پۆستێك ئاگر لە میدیاكان بەردەدات و دەبێتە باس و خواسیان.

ئیكەر كاسیاس، لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پۆستێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا نووسیویەتی:" تكایە ڕێزم بگرن، من ھاوڕەگەز خوازم".

دوای ئەوەی ئەو پۆستەی كاسیاس مشتومڕی زۆری لێكەوتەوە، میدیاكانی ئیسپانیا هەر زوو هاتنە سەر هێڵ و ئاماژەیان بەوەكردووە، كاسیاس لە كاردانەوەی ئەو قسەو قسەڵۆكەی بۆی هەڵبەستراوە ئەو پۆستەی كردووە ویستویەتی بەو دەربڕینە ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ بخاتەوە، كە لەم ماوەیەدا بڵاو دەكرانەوە و باسیان لەوە دەكرد، كە گوایە (ئیكەر كاسیاس) پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ چەند ئەكتەر و كچە مۆدێلێك هەبووە!



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن