پێکان ساديۆ مانێی لەمۆندیال دورخستەوە

وەرزش

09/11/2022     ژمارەی بینراو 206

ڕاچڵەکین- 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان بڵاویانكردووەتەوە، سادیۆ مانێ، ئەستێرەی سەنیگالی و یانەی بایرن میونشن، بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری لەیاریەكانی مۆندیالدا بكات.

ماڵپەڕی فەڕمی بین سپۆرت بڵاویکردەوە ،  پێکانی سادیۆ مانێی سەنیگالی قورسە و ناتوانیت لەجامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەڕ بەشداربێت.

دوێنێ ڕۆژی سێشەمە لەیاری نێوان بایرن میونشن و ڤێردەبریمەن کە بەئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک بەسودی بایرن کۆتایی هات ، مانێ تووشی پێکان بوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن