راچڵەكین-
باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق، رایگەیاند، ئێران دەستوەردان لە عیراق دەكات و سەروەریی ئەو وڵاتە پێشێل دەكات.
ئالینا رۆمانۆسكی، لە پانێلێكدا لە سێیەم رۆژی كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمەریكی-كوردستان كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دهۆك دەستیپێكرد، ئێرانی بە دەستوەردان لە عێراق تۆمەتبار كرد و رایگەیاند، ئێران بەردەوام سەروەریی عێراق پێێشێل دەكات.
باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئاماژەی بەوەدا، ئێران وڵاتێكی دراوسێی عیراقە و وتی: "هەر لەبەرئەوەیە ئێران كاریگەریی لەسەر عیراق هەیە".
وتیشی: "پاڵپشتیی حكومەتی عیراق دەكەین لە سەرجەم بوارەكاندا، بەتایبەتی بنبڕكردنی گەندەڵی و رووبەڕووبوونەوەوی گۆڕانی ئاووهەوا.
رۆژی ١٥ ئەم مانگە، كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمەریكی-كوردستان لە دهۆك دەستی پێ كرد و ئەمڕۆ كۆتایی پێدێت.