ته‌مه‌نی 30 ساڵی
ڕاچڵهكین-
30 ساڵی قۆناغی پێگه‌یشتنه و زۆر گرنگه پێش ئه‌وه‌ی گه‌یشتبێتیته ئه‌و ته‌مه‌نه كۆمه‌ڵێك وانه له ژیان فێربوبێتی كه به‌سه‌رت بردوه.
1-فێربوون ته‌نها وه‌رگرتنی بڕوانامه نیه:
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خاوه‌نی به‌رزترین بڕوانامه‌ی زانكۆ جیهانیه‌كانیش بیت به‌ڵام كه نه‌توانیت كاری پێ بكه‌یت ئه‌وه بڕوانامه‌كه‌ت هیچ نرخێكی نییه، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته پسپۆڕیت له هه‌ر بوارێكدا هه‌بێت كاری تیادا بكه‌یت و تواناكانت تیایدا ده‌ربخه‌یت.
2-پاره ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات:
ده‌وڵه‌مه‌ندیت یان هه‌ژار هه‌میشه ئه‌وه‌ت بیر بێت پاره ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات و دواتر گرفته‌كان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
3-كات به‌فیڕۆ مه‌ده چونكه ئه‌وه‌نده زۆرت نیه له‌ده‌ستی بده‌یت:
هه‌میشه ئه‌وه‌ت بیر بێت كاتێك له‌سه‌ر بابه‌تێك بڕیار ده‌ده‌یت ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی ژیانت ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه كاربكه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانت له‌جێی خۆی بێت بۆنمونه كه‌سێكی شیاو بۆ ژیانت هه‌ڵبژێره كارێك بكه كه پێت خۆشه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئارام بژیت.
4-خۆت به بۆچوونی ئه‌وانی دیكه‌وه سه‌رقاڵ مه‌كه:
هیچكات ڕێگه مه‌ده بۆچوونی ئه‌وانی دیكه كار له‌سه‌ر بڕیاره گرنگه‌كانی ژیانت بكات، بڕوات به خۆت و تواناكانت هه‌بێت و خۆت نرخی خۆت دیاری بكه.
5-گرنگی به ته‌ندروستی خۆت بده:
ته‌نانه‌ت پاره‌ش توانای باشكردنی ته‌ندروستی تۆی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌نده بایه‌خ به‌خۆت بده كاتێك ده‌گه‌یته ته‌مه‌نی 30 ساڵی هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیت نه‌بێت.
6-فێری لێبوردن ببه:
پێش ته‌مه‌نی 30 ساڵی هه‌ستی نائارامی و شه‌ڕه‌نگێزی له‌ناو ناخی مرۆڤدا زۆره به‌ڵام هه‌ڵبده ئه‌م هه‌ستانه چیتر له‌ناو ناخت‌دا نه‌مێنێت كاتێك ده‌گه‌یته 30 ساڵی.
7-ژیان هه‌موو كات به‌و شێوه‌یه نییه كه ئێمه ئاره‌زووی ده‌كه‌ین:
پلانت هه‌بێت بۆ ژیانت، بۆ كاره‌كانت بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانت و چونكه ده‌بێت تۆ خۆت له‌گه‌ڵ ژیان بگونجێنیت و ژیان هه‌موو كات به‌و شێوه‌یه نییه كه تۆ چاوه‌ڕێی ده‌كه‌یت.
8-خۆشبه‌ختی له‌هه‌ندێك سه‌رچاوه‌وه بۆت دێت كه تۆ چاوه‌ڕێی ناكه‌یت:
چێژ له‌هه‌ر چركه‌یه‌ك ببینه كه تیایدا ده‌ژیت و هه‌وڵبده بابه‌تی نوێ تاقی بكه‌یته‌وه له ژیانتدا چونكه زۆرجار به‌خته‌وه‌ری له كۆمه‌ڵێك بابه‌ته‌وه دێت كه بیریشی لێ ناكه‌یته‌وه.
9-دڵه‌ڕاوكێ هیچ شتێك باش ناكات:
ته‌نها كاتت ده‌بات و خه‌مبارت ده‌كات و خانه‌كانی مێشكت له‌ناو ده‌بات ئه‌گه‌ر نا دڵه‌ڕاوكێ هیچ سودێك به ژیانی تۆ نابه‌خشێت و چێژی ژیانت لێ تاڵ ده‌كات.
10- گرنگی به خێزانه‌كه‌ت بده:
خێزان ده‌ستكه‌وتێكی ژیانه كه ته‌نها یه‌كجار ده‌بیته خاوه‌نی دایك و باوك و ئه‌مه دوباره نابێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه هیچكات به بێ بایه‌خ ته‌ماشای خێزانه‌كه‌ت مه‌كه.