راچڵەکین
–
وەزارەتی
تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئافرەتێکی بەریتانییبۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بەردی زراو سەردانی هەولێری کرد و پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە بەسەرکەوتوویی، بڕیارە بگەڕێتەوە بۆ بەریتانیا.
ئەمڕۆ
پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە ئافرەتێکی بەڕەگەز بەریتانی کە کێشی
163 کیۆگرامە و نەخۆشی بەردی زراوی هەبووە، بە هۆی دووری ئەو نۆرەیەی لە بەریتانیا
بۆ نەشتەرگەریی بۆیدانراوە، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
روونیشیکردەوە،
دوای ئەوەی هەوڵی زۆری دا و چەندین جار سەردانی پزیشکی کردووە و نۆرەی چاوەڕوانی
زۆر دوور بۆ دانراوە، لهكاتێكدا ئازاری زۆر هەبووە و نۆرەی نەشتەرگەرییەکەی سێ
ساڵ بووە لە بەریتانیا، بۆیە بەمەبەستی چارەسەرکردن بڕیار دەدات بێتە هەرێمی
کوردستان.
وەزارەتی
تەندروستی راشیگەیاند: لەشاری هەولێر سەرکەوتووانە نەشتەرگەریی دەرهێنانی بەردی
زراو بۆ ئافرەتەکە ئەنجامدرا و لەئێستادا تەندروستی باشە.
ئەوەشی
خستەڕوو کە بڕیارە ئافرەتەکە بگەڕێتەوە بۆ بەریتانیا و سوپاسی پزیشک و کارمەندان و
نەخۆشخانەشی کرد لە هەولێر.