زورفی بەفەرمی كشایەوە

عێراق

09/04/2020     ژمارەی بینراو 135

عەدنان زورفی

راچڵەكین-

عەدنان زورفی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، بە فەرمی كشانەوەی خۆی لەو ئەركە راگەیاند.

زورفی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-4-2020 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" هۆكاری كشانەوەكەم ناوخۆی و دەرەكییە و هوای خواست، ئەو كەسەی دوای ئەوەی رادەسپێردرێت، سەركەوتوو بێت."

ئاماژەی بەوەكرد:" دەبێت حكومەت لە رێگەی تەوافق پێكبهێنرێت و پەرلەمان دەنگی پێ بدات."

چاوەڕێ دەكرێت ئەمڕۆ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، مستەفا كازمی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ رابسپێرێت.

پێشتریش محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق راسپێردرا، بەڵام نەیتوانی متمانەی پەرلەمان بۆ كابینەكەی مسۆگەر بكات و شكستی هێنا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن