فەرمانی دەستگیركردن بۆ تەیسیر عیراقی دەرچوو

هەمەڕەنگ

11/09/2023     ژمارەی بینراو 857


راچڵەكین- 

دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ كە تایبەتە بە كەیسەكانی بڵاوكردنەوە و ڕاگەیاندن، فەرمانی دەستگیركردن بۆ ژنە هونەرمەندی عیراقی (تەیسیر عیراقی" دەردەكات. 

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەكی دادوەریی بە ماڵپەڕی (سومەریە نیوز)ی راگەیاندووە“دوای ئەوەی فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ كەسێك بە ناوی تەیسیر عیراقیە دەرچوو، بەڵام ئامادەی بەردەم دادگا نەبوو، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە بە تۆمەتی كردەوەی ئابڕوبەرانە". 

سێشەممەی رابردوو، دادگای سێیەمی كەرخ كە تایبەتە بە كەیسەكانی بڵاوكردنەوە و ڕاگەیاندن، بڕیاریدابوو رێكاری یاسایی بەرامبەر ژنە هونەرمەند "تەیسیر عیراقیە، بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی بابەتی ئاست نزم، بگرێتەبەر.  

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن