یاریزانانی بەرشەلۆنە دژی بڕیارەکەی لاپۆرتا دەوەستنەوە

وەرزش

28/11/2023     ژمارەی بینراو 249

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یاریزانانی بەرشەلۆنە زۆر توڕەن لە پێشنیارێک کە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتییەوە پێشکەشیان کراوە کە خوان لاپۆرتا سەرۆکایەتی دەکات لە ماوەی پشووی سەری ساڵدا.

بەپێی ڕۆژنامەی "سپۆرت"، بارسێلۆنا دوایین یاری خۆی لە ساڵی 2023 بەرامبەر ئەلمێریا لە 20ی کانونی یەکەم ئەنجام دەدات، دواتر یاریزانان بەبۆنەی پشووی سەری ساڵەوە پشووی 10 ڕۆژ وەردەگرن، پێش ئەوەی خۆیان بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا ئامادە بکەن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدارەی بەرشەلۆنە پێشنیاری کردووە بۆ ئەو یاریزانانە، کە لە 21ی کانونی یەکەمدا لە داڵاس یارییەکی دۆستانە ئەنجام بدەن، بەرامبەر یانەی کڵۆپ ئەمەریکا.

یارییە دۆستانەکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ماوەی پشوو کە یاریزانەکان وەریدەگرن، بەتایبەتی کە گەشتێکی 14 کاتژمێری هەیە بۆ هاتنەوە و گەڕانەوە کە بۆ هەمان ماوە درێژدەبێتەوە، ئەمە جگە لەوەی ئەگەری ڕوودانی پێکان لەناو تیپەکەدا هەیە.

"سپۆرت" ئاشکرایکردووە، هۆکاری قبوڵکردنی ئیدارەی بەرشەلۆنە بۆ ئەنجامدانی یارییەکە تەنها ئابوورییە، بەو پێیەی بارسێلۆنا بڕی 4 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت لە بەرامبەردا یاریزانەکان دەستبەرداری دوو ڕۆژ پشوو دەبن.

یاریزانانی بەرشەلۆنە گلەیییان لەم بابەتەدا کرد، هەروەها ستافی تەکنیکی و ئیدارەی یانەکەیان ئاگادار کردەوە کە نایانەوێت بچن، ئەوانیش بە مەترسییەکی گەورە دەیبینن.

ئیدارەی بارسا وەڵامی داواکاری یاریزانەکانی دایەوە و هەر یاریزانێک پاداشتی 100 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت ئەگەر ڕازی بن یارییە دۆستانەکە ئەنجام بدەن.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن