خانم ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشت نه‌ڵێت.. ئه‌م نیشانانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر عاشقت بووه‌

ستایل

23/04/2020     ژمارەی بینراو 480

عاشق

ڕاچڵه‌كین-

زۆركات پیاوان له‌ دركاندنی هه‌ستی خۆشه‌ویستیان بۆ خانمان قایم كارن و به‌ ئاسانی ده‌ری نابڕن، به‌ڵام هه‌ركات هه‌ستت به‌م ڕه‌فتارانه‌ی‌ كرد مانای وایه‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ پێت بڵێت ده‌بێت بزانیت كه‌ خۆشی ده‌وێیت.

1-چێژ له‌ ته‌واوی بابه‌ته‌ سادده‌كانیش وه‌رده‌گرێت له‌گه‌ڵ تۆ هه‌رچی تۆ بیڵێیت له‌به‌رچاوی ده‌گرێت.

2- به‌رواره‌ گرنگه‌كان له‌ بیر ناكات كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ هه‌ردوكتانه‌وه‌ و یادی هاوسه‌رگیریش بیری ناچێته‌وه‌.

3-باش گوێت بۆ ده‌گرێت و بریندارت ناكات به‌ وشه‌ی‌ ڕه‌ق و نرخ بۆ بیرۆكه‌كانت داده‌نێت.

4-هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ گفتوگۆت له‌گه‌ڵ بكات له‌سه‌ر بابه‌تێك و كاتی تایبه‌تت پێ ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كات له‌گه‌ڵ تۆ به‌سه‌ر ببات.

5-بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌ ئارامی بكه‌یت ده‌تخاته‌ كه‌شێكی پێكه‌نیناوی.

6-سووره‌ له‌سه‌ر ته‌ماشاكردنی ناو چاوه‌كانت بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێت بڵێت چه‌ند ڕاستگۆیه‌ له‌گه‌ڵت.

7-ئه‌وه‌نده‌ كراوه‌یه‌ له‌گه‌ڵت هه‌ست به‌ ڕوونی ڕۆحی ده‌كه‌یت و ده‌توانیت هه‌ست به‌ ڕاستی وشه‌ و ده‌ربڕینه‌كانی بكه‌یت.

8-له‌ پێناو تۆ ته‌نانه‌ت ئه‌و كارانه‌ش ده‌كات كه‌ ئاسایی نیه‌ بۆ خۆی و پێی خۆش نییه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی‌ وابكات هه‌ست به‌ خۆشحاڵی بكه‌یت.

9-له‌گه‌ڵت ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ خراپترین دۆخه‌كانیشدا و ته‌نانه‌ت چه‌ند بابه‌ته‌كان خراپ بێت ئه‌وه‌ متمانه‌ به‌ تۆ ده‌كات.

10-به‌رده‌وام ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ باوه‌شت بگرێت و به‌تاسه‌وه‌ ماچت ده‌كات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن