راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی کوشتنی دوو هاوڵاتی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، لە مانگی نیسانی ئەمساڵ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری
موسڵ هاوڵاتییەک بە ناوی عارف حامد کوژراوە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەش بکوژەکان
هەڵاتوون بۆ شاری هەولێر و خۆیان لە شوێنێک حەشارداوە.
باسی لەوەشکرد، لەلایەن
پۆلیسی موسڵەوە و لە رێگای ژووری هەماهەنگییەوە، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی
کوردستان ئاگادارکرایەوە و دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە،
شوێنی بکوژەکان ئاشکرا کرا.
روونیشیکردەوە، بە
فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراق بکوژەکان دەستگیرکراون
کە ناویان (ح.س.آ.) و (ع.س.آ)ە، لە لێکۆڵینەوەکانیشدا دەرکەوت کە هۆکاری تاوانەکە
دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوان هەردوولا.