سویسڕا بڕیارێك لەدژی حەماس دەردەكات

جیهان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 126

راچڵەكین -

حكومەتی سویسڕا رەزامەندی لەسەر پڕۆژە یاسایەك دەربڕی بۆ ناساندنی بزوتنەوەی حەماس وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی و قەدەغەكردنی كارو چالاكییەكانی لە وڵاتەكەیدا، ئەگەریشی هەیە بڕیاری دەركردنی هەموو ئەو كەسانەش بدات كە هاوسۆزی ئەو گروپەن.

میدیاكانی سویسڕا بڵاویانكردەوە، حكومەتی بێرن چووە پاڵ ئەو وڵاتانەی كە بزوتنەوەی حەماس وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنێت و كارو چالاكییەكانیشی لەناوخۆی وڵاتەكەیدا قەدەغە بكات.

حكومەتی سویسڕا رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بە ناساندنی حەماس وەك رێكخراوێكی تیرۆیستی پەسەندكردو بۆ پەرلەمانی بەرزدەكاتەوە بەمەبەستی دەنگدان لەسەری و پەسەندكردنی.

بەگوێرەی پرۆژەیاساكە، هەر كەس و لایەنێك لەناوخۆی سویسڕا بانگەشە بۆ حەماس بكات و هاوكاریی پێشكەش بكات، دووچاری سزای توندی یاسایی دەبێتەوە.

پێشتریش، وەزیری كۆچ-ی سویسڕا رایگەیاندبوو ئەگەری زۆرە حكومەت بڕیارێك دەربكات بۆ دیپۆرتكردنەوەی سەرجەم ئەو پەنابەرانەی كە هاوسۆزی حەماسن و پشتیوانیی لە كارەكانی دەكەن. 

سویسڕا بەم هەنگاوەی چووە پاڵ ئەمریكاو یەكێتی ئەورپاو چەندین وڵاتی دیكەی ئەوروپاو جیهان لە ناساندنی حەماس وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی و قەدەغەكردنی كاروچالاكییەكانی لەناوخۆی وڵاتەكەیدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن