راچڵەكین -
كەشناسیی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوەو نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆماركراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەوروە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەكانی گەرماش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەدواى نیوەڕۆ و ئێوارە لەپارێزگاى سلێمانى وبەشێک لە ئیدارەى گەرمیان ئەگەرى کەمێک نمە باران دەبێت لە هەندێ کاتدا، پلەكانی گەرماش نزیک دەبێت بەراورد بەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆك : 26 پلەی سیلیزی
كەركوك : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 14 پلەی سیلیزی
سۆران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی