ئەگەر زۆرە ئەم پێنج یاریزانە لە بەرشلۆنە بفرۆشرێن

وەرزش

03/05/2020     ژمارەی بینراو 450



بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەیرانیی دارایی رووی لە یانەکانی تۆپی پێ کردووەو بەرشلۆنە یەکێکە لەوانەی گیرۆدەی بوو دەیەوێت دەربازێ بێت بە کەمترین زیان.

لەوبارەیەوە رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، بەرشلۆنە دەیەوێت لە رێگەی فرۆشتنی چەند یاریزانێکەوە داهات کۆبکاتەوەو تاڕادەیەک ساڕێژی برینەکانی بکات.

ئەو سەرچاوانە رایانگەیاندووە هەریەک لە یاریزانان، ئارتۆرۆ ڤیدال، راکیتیچ، یومتیتی، سیمیدۆ و کۆتینیۆ لە ریزی ئەو یاریزانانەن کە لەلایەن یانەکانی ئینگلتەراوە گرنگیان پێ دەدرێت و بەرشلۆنە دەیەوێت دەستبەرداریان بێت.

بەگوێرەی داتاکانیش، بەرشلۆنە لە ئەگەری فرۆشتنی ئەو یاریزانانە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەخاتە خەزێنەی یانەکەوە و لە قەیران دووردەکەوێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن