 
      
          
          
					
          
         
         
         
          
					
          
راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لەبارەی کەشی پێشبینی کراوی 48 کاتژمێری داهاتوو رایگەیاند، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆی رۆژی 5ـی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لەکاتەکانی شەودا کاریگەری شەپۆلەکە دەبێتە هۆی بەفربارین و پلەکانی گەرماش 4 پلە دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن. 
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەبارەی کەش و هەوای ئەمڕۆوە رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت و لەکاتەکانی شەودا پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبارەی کەشی سبەی چوارشەممە بڵاویکردەوە، لەکاتەکانی بەیانی تا دواى نیوەرۆ ئاسمان ساماڵ و پەلەهەوەر دەبێت، لە دواى نیوەرۆ ئاسمان دەگۆرێ بۆ نیمچەهەور و لە ئێوارە بۆ هەور لەگەڵ کاریگەرى شەپۆڵێکی باران بارین بۆ سەرناوچەکەمان دەست پێدەکات، هەروەها کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێ ناوچەى جیاجیا بە نمە باران و ناوچە سنوورییەکان دروستدەبێت کە بەهۆیەوە لە درەنگانی شەو بەفر بارین دەستپێدەکات.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەدواى نیوەرۆی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە کاتەکانی ئیوارە و شەودا  2-4 پلە نزمدەبێتەوە. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 19 
سلێمانی  :   17 
دهۆک     : 18 
کەرکوک  : 21 
زاخۆ      :  20 
هەڵەبجە : 18  
حاجی ئۆمەران: 7  
سۆران: 16 
گەرمیان  : 21