راچڵەکین -
ئه‌مڕۆ سێشەممە یارییه‌كانی جەولەی 11ی خولی پله یه‌كی كوردستان به‌ڕێوه‌چوون و یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بلیتی گه‌یشتن به خولی نایابی كوردستانی به‌ده‌ستهێنا.
یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوەڵام له یانه‌ی خاكی برده‌وه و به‌م ئه‌نجامه‌ش ئەو یانەیە ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 23 خاڵ و توانی بلیتی گه‌یشتن به ریزی یانه نایابه‌كانی وه‌رزی داهاتوو مسۆگه‌ربكات.
خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان به به‌شداریی 13 یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له كۆتایی وه‌رزدا دوو یانه بۆ ریزی یانه نایابه‌كان سه‌رده‌كه‌ون.