وتەبێژی دەم پارتی: لەهەر ساتێكدا بێت پە.كە.كە راگەیەندراوێكی گرنگ بڵاودەكاتەوە

کوردستان

09/05/2025     ژمارەی بینراو 245

راچڵەكین-

وتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، چاوەرێ دەكرێت لەهەر ساتێكدا بێت پە.كە.كە رایبگەیەنێت كە كۆنگرەی ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ هەیینی 9ی ئایاری 2025 ئایشەگوڵ دۆگان، وتەبێژی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان ( دەم پارتی) رایگەیاند، هەمووان چاوەڕێی ئەو راگەیەندراوە گرنگەی پە.كە.كە دەكەن كە تیایدا بڕیار لەسەر مانەوە یان هەڵوەشاندنەوەی خۆی دەدات.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت پێشتر یەڵدرای ئۆگور، سەرنوسەری رۆژنامەی"سەربەستیت"ی توركی رایگەیاندووە:"وەك بیستومە پارتی كرێكاران كۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی خۆی بەستووە، كۆنگرە لە (3)ی ئایار دەستیپێكردووەو چەند رۆژێكی خایاندووەو كۆتایهاتووە، لە ئێستادا چاوەڕێی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەكەی دەكرێت."

بۆ وردەكاری زیاتر سەردانی ئەم لینكەی راچڵەكین بكە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن