راچڵەكین-
رۆژنامەنووسێكی تورك دەڵێت، پارتی كرێكارانی كوردستان كۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی خۆی ئەنجامداوەو چاوەرێ دەكرێت لەبەیاننامەیەكدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەكەی رابگەیەنێت.
یەڵدرای ئۆگور، سەرنوسەری رۆژنامەی"سەربەستیت"ی توركی رایگەیاندووە:"وەك بیستومە پارتی كرێكاران كۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی خۆی بەستووە، كۆنگرە لە (3)ی ئایار دەستیپێكردووەو چەند رۆژێكی خایاندووەو كۆتایهاتووە، لە ئێستادا چاوەڕێی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەكەی دەكرێت."
لەلایەن خۆشییەوە، رۆژنامەنوس "یوسف شەریف" شارەزای كاروباری توركیا، لەزاری سەرچاوە رۆژنامەوانیەكانەوە بڵاویكردووەتەوە:" عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری زیندانیكراوی پارتەكە بە تەلەفون بەشداری ئەو كۆنگرەیەی كردووەو، چاوەڕواندەكرێت لە ماوەی (48) كاتژمێری داهاتوودا، پەكەكە بەیاننامەیەك بڵاوبكاتەوە."
دوینێ پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ وەزیرو پەرلەمانتارانی پارتەكەی رایگەیاند:" ئەمڕۆ یان سبەی پەكەكە چەك دادەنێت و رێكخراوەكە هەڵدەوەشێتەوە، دواتر بۆ هەمووان سەردەم و قۆناغێكی نوێ دەستپیدەكات."