كه‌عبه
ڕاچڵهكین-
وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزار و ئاسه‌واری میسری پارچه‌یه‌ك ڤیدیۆیی كۆنترین كلیلی كه‌عبه‌ی نمایشكرد كه ئێستا له‌ناو مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری ئیسلامی له میسر هه‌ڵگیراوه.
له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ئه‌م وه‌زاره‌ته گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كۆنترین كلیلی كه‌عبه‌ی نمایشكرد كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 14 ی میلادی .
له‌سه‌ر ئه‌م كلیله سوره‌تی" فتح" نوسراوه و ناوی "سوڵتان ئه‌شره‌ف شه‌عبان نوسراوه و ساڵی 765 ی هیجری كه ده‌كاته"1363-1364" ی میلادی دروستكراوه.