ئازاری بهردهوامی لهش
ڕاچڵهكین-
ئازاری بهردهوامی لهش یهكێكه لهو گرفتانهی زۆر كهس به دهستیهوه دهناڵێنێت، بۆ ئهوهش پێویستە هەوڵ بدەیت ئەو هۆرمۆنانەی یارمەتی ئازارشکاندن دەدەن و هێور و دڵخۆشت دەکەن، دەردانیان زیاد بکەیت لەلەشتدا بەم ڕێگا سروشتییانە، كه دكتۆره ههڤین كهمال پزیشكی پسپۆڕی ئازار شكاندن باسی دهكات.
1- وەرزش کردن : یەکێکە لە باشترین ڕێگاکانی بەکاردێت بۆ زیادکردنی ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین و ئیندۆرفین بەمەرجێک ڕۆژانە بێت و بۆ ماوەی( ٢٠ -٣٠ ) خولەک بێت . ھەر کاتێک ھەستت بە بێتاقەتی کرد دەتوانیت پیادەڕۆی بکەیت لەکەشێکی کراوەو لەناو سروشتدا ، یاخود بڕۆیت بۆ جێم و وەرزشکردنی بە کۆمەڵ.
2-خەوتنی تەواو لە کاتی شەودا .
3- خواردنی نەستەلەی ڕەش و ئەو شوکۆلاتانەی تەندروستن، شکولاتەی تۆخ دەردانی ھۆرمۆنی ئیندۆرفین زیاد دەکات ، ھەوکردن کەمدەکاتەوە، پەستانی خوێن دائەبەزێنێت، تەندروستی خوێنبەرەکانیش دەپارێزێت . خواردنی (٢-٣)جار لە ھەفتەیەکدا سوودی زۆرە بۆ تەندروستی .
4- خواردنی کاربۆھیدراتە باشەکان وەکو : دانەوێڵە تەواوەکان، برنجی بۆر ، شەوەفان، تۆستی بۆر ، ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین زیاد دەکەن و مرۆڤ دڵخۆش دەکەن.
5-خواردنی میوەی جۆراوجۆر بە بەردەوامی وەکو : ئەنەناس ، گێلاس ، مۆز ھەروەھا سەوزەوات و ماسی کاریگەریەکی زۆریان ھەیە لەسەر دەردانی ھۆرمۆنەکان .
6- دوورکەوتنەوە لە خواردنی خواردەمەنیە موعەلەب و خێراو فاست فودەکان کە دەبنە ھۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی ئەم ھۆرمۆنانە لە لەشدا .
7-واز ھێنان لە جگەرەکێشان و نێرگەلە کێشان .
8- ئەو خواردنەوانەی ماددەی کافائینیان تیادایە ، دەبێت بە ڕێژەیەکی ھاوسەنگ بخورێتەوە ، وەکو چا ، قاوە ، خواردنەوە گازییەکان . نابێت لە (٦-٧) چای ڕوون و (٣-٤) قاوە زیاتر بخورێتەوە لە ڕۆژێکدا .
9- دوورکەوەرەوە لە کێشی زیاددە و قەڵەوی .
10-ئاو یەکێکە لەباشترین خواردنەوەکان، دوور کەوەرەوە لە خواردنەوە زیانبەخشەکان وەکو ئەلکھول و خواردنەوە گازییەکان، وباشترە چا ڕووەکیەکان بخۆیتەوە وەک چای نەعنا ، چای دارچینی ، چای سەوز ، چای زەنجەفیل .
11- لەھەندێک لە توێژینەوەکاندا دەرکەووتوە کە پیاسەکردن بە سەگ یاخود پشیلە بۆ ماوەی ١٥ خولەک کاریگەریەکی باشی ھەیە بۆ زیادکردنی ڕژانی ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین و پرۆلاکتین و ئۆکسیتۆسین، ھەروەھا ھۆرمۆنی کۆرتیسۆڵ کەمدەکاتەوە کە بەرپرسە لەستریس و دڵەڕاوکێ و قەلەقی، بینراوە بەخێوکردنی ئاژەڵ بە گشتی خەمۆکی و تەنیایی کەمدەکاتەوە و فشاری خوێن دائەبەزێنێت و ڕەشبینی کەمدەکاتەوە .
12- ڕۆشتنە بەر خۆر ڕۆژانە و لەکاتی گونجاودا یارمەتی دروستبوونی ڤیتامین (دی)دەدات لە لەشدا، کەئەمیش ڕۆڵی ھەیە لە دروستبوونی ھۆڕمۆنی دۆپامین و ئەسیتایل کۆلین و نۆڕ- ئیپینفرین . ڤیتامین دی جگە لە تیشکی خۆر لەھەندێک خۆراکیشدا ھەیە وەکو : ھەندێک جۆری ماسی ، ڕۆن ماسی، زەردێنەی ھێلکە، شیرەمەنیەکان و دانەوێڵە تەواوەکان .
13- یۆگا و میدیتەیشن : میدیتەیشن دەروونی مرۆڤ ئارام دەکاتەوەو کاریگەری ھەیە لەسەر ڕژێنە نوخامییەکانی مێشک و دەردانی ئیندۆرفین کە ھۆرمۆنی دڵخۆشی وئازار شکاندنە دەدات، ھەروەھا یارمەتی حەسانەوەو چاک بوونەوەی سروشتی و کەمکردنەوەی بێتاقەتی و خەمۆکی دەدات و ئازار کەمدەکاتەوە .
14- خواردنی ڤیتامین (بی)یەکان : ڕێژەی دۆپامین و سیرۆتۆنین و نۆر ئیپینفرین لە لەشدا زیاد دەکات ، دەتوانرێت بەشێوەی سەپڵیمێنت بخورێن یاخود لەھەندێک خۆراکدا وەکو : گۆشتی سوور ، دانەوێڵە تەواوەکان ، برنجی بۆر، سپێناغ، برۆکۆلی..ھتد .
15- پێکەنین : بینراوە ئەو کەسانەی لە دڵەوە پێدەکەنن ھۆرمۆنی ئیندۆرفین و سیرۆتۆنین زیاد دەکات ، بەڵام پێکەنینی دروستکراو ھەمان کاریگەری نیە ، بۆیە لە کاتی ئازار و دڵتەنگیدا شتێکی باشە سەیری ڤیدێۆیەکی ھەزەلی بکەیت یاخود چیرۆکێکی کۆمیدی بخوێنیتەوە .
16- ترس : بینراوە ھەستکردن بەترس ڕێژەی ھۆرمۆنی ئیندۆرفین زیاد دەکات ، ھەر بۆیە ئەو کەسانەی کەسەیری فلیمە ترسناکەکان دەکەن بینراوە لە دوایدا دڵخۆش دەبن .
17- بیرکردنەوەی پۆزەتیڤانەو گەشبینی ڕێژەی ھۆرمۆنی ئیندۆرفین زیاد دەکەن .
18-خواردنی بیبەری سووری توون و زۆربەی زۆری بەھاراتەکان وەکو : زەردەچەوە ، ئاڵەت ، زەنجەفیل ڕێژەی ئیندۆرفین لە لەشدا زیاد دەکەن .