سوعاد حوسنی و سه‌میر سه‌بری
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" سه‌میر سه‌بری" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا باس له‌وه ده‌كات به ته‌واوه‌تی دژی ئه‌و بۆچونانه‌یه كه باس له‌وه ده‌كات ئایكۆنی سینه‌مای میسری و شاشه‌ی عه‌ره‌ب "سوعاد حوسنی" خۆی كوشتبێت یان له شوێنێكی به‌رزه‌وه خۆی فڕێدابێته خواره‌وه.
له گفتوگۆیه‌كدا له پرۆگرامی"الان" ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئاشكرای كردوه ته‌واوی پشكنینه‌كانی دادی میسری و به‌ریتانی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه هیچ شكاویه‌ك له ئێسكی ئه‌م خانمه‌دا نه‌بووه دوای مردنی و ته‌نها مۆربوونه‌وه له‌سه‌ر سه‌ر و چه‌ند جێگه‌یه‌كی له‌شیدا هه‌بووه.
سه‌میر سه‌بری ده‌شڵێت" ئاساییه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ته‌مه‌ن 58 ساڵ له به‌رزی 6 نهۆمه‌وه بكه‌وێته هواره‌وه و هیچ ئێسكێكی نه‌شكێت و یه‌ك دڵۆپ خوێنیش له‌و شوێنه‌دا نه‌بێت كه لێی كه‌وتووه؟