راچڵەكین ـ
هەردوو هونەرمەندی دیاری بواری كۆمیدیا لە هەرێمی كوردستان جگە لە كارەكەیان بەردەوام سەرقاڵی كاری خێرخوازین، ئەمڕۆ بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و بەفر بارین ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا كارێكی جیاواز دەكەن و خواردن بۆ باڵندە ئاژەڵەكێویەكان دەڕێژن.
ماهیر حەسەن ، هونەرمەندی دیاری بواری كۆمیدیا لە هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا لەگەڵ هاوپشەكەی ئەحمەد جۆڵا لە ناو بەفردان و سەرقاڵی دانانی خواردن و دانەوێڵەن بۆ باڵندە و گیانداران.