J. K. Rowling
ڕاچڵه‌كین-
نوسه‌ری زنجیره‌ی" هاری پۆته‌ر" ی به‌ناوبانگ" J. K. Rowling " زنجیره‌یه‌ك چیرۆكی خه‌یاڵی به خۆڕای له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێت بۆ منداڵان بڵاوكرده‌وه كه 10 ساڵ به‌ر له ئێستا نوسیویه‌تی و ئه‌م خانمه بۆ دۆخی ئێستای منداڵان كه له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان كه‌ره‌نتین كراون ئه‌م كاره‌ی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بێزار نه‌بن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه ئه‌م خانمه نوسه‌ره به‌ریتانیه چیرۆكی" The Ickabog " له پێگه‌ی" https://theickabog.com/" بڵاوده‌كاته‌وه و هه‌تا به‌رواری 10 ی ته‌موز ڕۆژانه زنجیره‌یه‌كی بڵاوده‌كاته‌وه.
ڕوداوه‌كانی ئه‌م چیرۆكه خه‌یاڵیه و بۆ ئه‌و منداڵانه گونجاوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 7-8 ساڵدایه.