برینی گه‌ده
ڕاچڵه‌كین-
برینی گه‌ده یه‌كێكه له گرفته باوه‌كان له زۆرێك له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان،به‌تایبه‌ت له‌دوای 60 ساڵی ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌ن بۆ دروستبوونی برینی گه‌ده و له‌كاتی هه‌ستكردن پێیان زۆر پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
1- دروستبوونی ئازارێكی زۆر له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناوسك.
2- زیاد بوونی تێكڕای ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده.
3-به‌رده‌وام هه‌ستكردن به دڵتێكهه‌ڵاتن.
4-خوێن به‌ربوونی گه‌ده و خوێن هێنانه‌وه.
5-هه‌ندێكجار كون له‌ناو گه‌ده‌دا دروست ده‌بێت و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری بكرێت.
6-هه‌ستكردن به خوراندنی گه‌ده و ئه‌مه‌ش 30 خوله‌ك بۆ چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت و به‌هۆی خراپی هه‌رسی گه‌ده‌وه ده‌بێت و زیاتر له‌كاتی برسێتیدا هه‌ست به‌مه ده‌كرێت.
7-نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن.
8-له‌ده‌ستدانی بڕێكی زۆر له كێش له ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مدا و هه‌ندێكجار به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌سی نه‌خۆش قه‌ڵه‌و ده‌بێت و په‌نا بۆ خواردنی زۆر ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری گه‌ده‌ی كه‌م ببێته‌وه.
9-ئازارێكی زۆر له ناوچه‌ی سنگ دروست ده‌بێت به‌تایبه‌ت دوای خواردنی خۆراكی ژه‌مه‌كان.
10-له قۆناغی كۆتای ئه‌م نه‌خۆشییه كه مه‌ترسیداره پیسایی خوێنی پێوه ده‌بێت.