خورماڵ.. هاوڵاتییەك بەفیشەك بریندار كرا

کوردستان

29/05/2020     ژمارەی بینراو 329

راچڵەكین- كامەران كەریم

لە گوندێكی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، هاوڵاتییەك بە دوو فیشەك بریندار دەكرێت، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاكەش زانیاری لەبارەی بریندارەكە ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت: لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت.

رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كاتكۆ 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ 29-5-2020، لەنزیك گوندی تەكیەی سەر بەناحیەی خورماڵ، تەقە لەهاوڵاتییەك كرا و بریندار بوو.

وتیشی:" بریندارەكە ناوی (ڕ .ت. ع.) تەمەنی ٣٨ ساڵ و پیشەی كاسبە لەناحیەی خورماڵ، دوو فیشەك بەر دەست و قاچی كەوتووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە لەبنكەی پولیسی خورماڵ رێكخراوە و بەدواداچوون بۆ بكەری تاوانەكە دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن