پێست له وهرزی گهرمادا
ڕاچڵهكین-
ئاشکرایە تیشکی رۆژ لە ھەموو کاتێکی ساڵ کاریگەری دەبێت لەسەر پێست،بەڵام ئەو کاریگەریە زۆر زیاتر دەبێت لە وەرزی ھاوین. ھەندێک لەو کاریگەریانە کاتین وەک و سوتانەوەو سوور بونەوە یان درووست بوونی لەکەی کاتی، لە ھەمان کاتدا ھەندێک لە کاریگەریەکان بە تێپەڕبوونی کات دەردەکەون وەک " لەکەو پەڵەی پێست،چرچ ولۆچ بوون،ھەندێک جار شێرپەنجەی پێست.لەبەر ئەوە پێویستە لەسەر ھەموو کەسێک بۆ پاراستنی پێستی ئەو ڕێنمایانە جێ بەجێ بکات كه دکتۆرە سەرگوڵ مغدید پسپۆڕی پێست و جوانکاری لهم بابهتهدا باسی دهكات.
1-نەچونە بەر خۆر لە کاتژمێر ١٠ بەیانی تاکو ٤ عەسر.
2- بەکارھێنانی دژە خۆر لە کاتی دەرچوونی پێویست ،دەبێت نیو کاتژمێر پێش دەرچوون بەکاربێت و ھەموو دوو كاتژمێر جارێک دووبارە بکرێتەوە.ھەروەھا لەبەرکردنی جلی قۆڵ درێژ و بەکارھێنانی چەترو رۆیشت لە سێبەر.
3- بەکارھێنانی چاویلکە بۆ پارێزگاری کردن لە پێڵوی چاو و چاو.
4-لەسەر کردنی کڵاو ،بەجۆرێک بێت پارێزگاری بکات لە گوێچکەو مل و دەم وچاو.
5-خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو و سەوزە میوە،دوورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان.
6-منداڵان بەھەمان شێوەی گەورەکان دەبێت بپارێزرێن لە تشکی خۆر.دژە خۆر بەکارنایێت بۆ منداڵی خوار ٦ مانگ،دەبێت رێگاکانی تری خۆپارێزیان بۆ بەکار بێت.