ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆ خانمان گرنگه و بۆ پیاوان به پێچه‌وانه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
پیاوان و خانمان سه‌باره‌ت به بیركردنه‌وه‌یان جیاوازن، چه‌ند بابه‌تێك هه‌یه كه خانمان زیاد له پێویست گرنگی پێده‌ده‌ن به‌ڵام پیاوان پێچه‌وانه‌ن تیایدا، له‌وانه‌ش:
1 - خانمان زۆر ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ئه‌و وێنه‌یه‌ی ده‌یگرن زۆر جوان بێت ، به‌ڵام پیاو گوێ به‌وه نادات كه ده‌بێت له هه‌موو وێنه‌یه‌كدا جوان ده‌ربكه‌وێت و زۆر كات ئاره‌زووی ئه‌وه ناكه‌ن ئه‌و وێنانه‌ی خۆیان بڵاوبكه‌نه‌وه كه خۆشحاڵ و ده‌م به پێكه‌نین ده‌رده‌كه‌ون تیایدا.
2-خانمان كاتێك ده‌چنه یه‌كه‌م ژووان گرنگی به ته‌واوی وورده‌كاریه‌كان ده‌ده‌ن، بۆ نمونه بێزار ده‌بن ئه‌گه‌ر بیریان چوبێت ماسكارا له برژانگه‌كانیان بده‌ن به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته هیچ بۆ پیاوان گرنگ نییه و ته‌نانه‌ت ئاره‌زووش ده‌كه‌ن ئه‌و ئافره‌ته‌ی یه‌كه‌مجار ده‌یبنن و ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌ن ئه‌وه‌یه كه بێ ماكیاج بێت.
3-كاتێك ئافره‌ت قژی كورت ده‌كاته‌وه و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ستی پێ نه‌كات مانای ئه‌وه نیه پیاو گرنگی به وورده‌كاریه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی نادات به‌ڵام پیاوان تێبینی گۆڕانكاریه بچوكه‌كان ناكه‌ن له به‌رامبه‌ره‌كه‌یاندا.
4-زۆر كات ئاره‌زووه تایبه‌ته‌كانی پیاو و ئافره‌ت له یه‌كتر جیاوازه یه‌كێكیان ئاره‌زووی ته‌ماشاكردنی تۆپی پێ ده‌كات و ئه‌وی تریان ئاره‌زووی ته‌ماشاكردنی فیلم و گۆرانی.
5-پیاوان ده‌كرێنه دوو به‌ش به‌شێكیان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن له ته‌واوی وورده‌كاری ڕۆژانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یان بپرسن و به‌شی دوه‌میش گوێ به پرسیاركردن ناده‌ن.