سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی
07/02/2020
له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتیى
له سه‌ره‌تاى دروستبوونى یه‌كێتیه‌وه، مام جه‌لال وه‌كو دامه‌زرێنه‌رى سه‌ره‌كى و كۆكه‌ره‌وه‌ى سه‌رجه‌م بیروباوه‌ڕ و هێله جیاوازه‌كان، باوه‌ڕى به بنه‌ماڵه كردنى ئه‌و حزبه نه‌بوه، ئه‌و ئاڕاسته و هێله‌شى كه به "هێلى گشتیى" له‌سه‌رده‌مى خۆیدا ناسراو بو، سه‌رجه‌م كه‌س و باڵ و گروپه‌كانى نێو یه‌كێتیى له خۆگرتبو، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌شى له لوتكه‌ى خه‌ته گشتییه‌كه‌ى مام جه‌لالدا بوون، هى زۆربه‌ى ناوچه‌كان بوون، تا ئه‌م دوایانه‌ش یه‌ك كه‌س له بنه‌ماڵه‌كه‌ى خۆى له نێو ئه‌و حزبه‌دا پۆستى باڵای نه‌بو.
له كۆنگره‌ى سێهه‌مى یه‌كێتیى ( له دواى جیابوونه‌وه‌ى گۆڕان)، ده‌وترێ یه‌كێك له نه‌وه‌كانى مام جه‌لال له ده‌ره‌وه‌ى وڵات گه‌رابۆوه، تاوه‌كو بۆ سه‌ركردایه‌تى خۆى كاندید بكات، دواى ئه‌وه‌ى مام جه‌لال به‌وه ده‌زانێت، توڕه ده‌بێت و داواى لێده‌كات پلیتى فڕۆكه ببڕێت و بگه‌ڕێته‌وه شوێنه‌كه‌ى خۆى.
هێرۆخان به درێژای مێژووى یه‌كێتى هاوشانى مام جه‌لال خه‌باتى كرد، ئینجا له كۆتاییه‌كانى ژیانى هاته پێشه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو مام جه‌لال له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بوو، ئه‌و رۆڵى كاریگه‌رى نه‌بوو، لاهور شێخ جه‌نگیش كه به‌شێكى ته‌مه‌نى له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا به رێكرد، له كۆنگره‌ى سێهه‌مدا، ته‌نها توانى ببێته ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند.
دواى مام جه‌لال و دووركه‌وتنه‌وه هێرۆخان، له كۆنگره‌ى چواره‌م دۆخێكى دیكه هاتۆته ئاراوه، به‌شێوه‌یه‌ك كوڕ و نزیك و نه‌وه‌كانى مام جه‌لال، بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م دووباره ته‌شكیلكردنه‌وه‌ى یه‌كێتیى، ده‌یانه‌وێ جگه له خۆیان پۆستى سه‌رۆك و جێگر بۆ هیچ و گروپ و باڵێكى دیكه‌ى ئه‌و حزبه نه‌بێت، له‌كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تیكردنى یه‌كێتیى له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونیه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى سازان و پێدانى به‌شى باڵ و گروپه‌كان بووه. بۆ نموونه له رابردوو ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتیى له نێوان سه‌رۆك و دوو جێگر، دوو كه‌س له ده‌ره‌وه‌ى ماڵى مام جه‌لال بوو.
ره‌نگه تاڕاده‌یه‌ك به مه‌ركه‌زی بوونى حزب و به بنه‌ماڵه‌یی كردن فۆڕمێكى گونجاو بێت بۆ حزبى ڕۆژهه‌ڵاتى، به‌ڵام سروستى یه‌كێتیى و ئه‌و هێزانه‌ى له منداڵدانى یه‌كێتیى هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه ئه‌و فۆڕمه په‌سه‌ند ناكات. بۆ نموونه له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌گه‌رچى كوڕه‌كان نه‌وشێروان موسته‌فا به فه‌رمى هیچ پۆستێكیان نییه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى به كرده‌كى و له پشت په‌رده‌وه ،هه‌موو شت له ده‌ستى ئه‌وانه، بۆیه هه‌ر زوو له لایه‌ن خه‌ڵك و قاعیده‌ى جه‌ماوه‌رى ئه‌م شێوازه به‌ڕێوه‌بردنه ره‌تكرایه‌وه، هیچ كه‌سیش گه‌شبین نییه به داهاتووى ئه‌و حزبه.
ئه‌گه‌ر ماڵى مام جه‌لال بیانه‌وێ چاو له ماڵى بارزانى بكه‌ن، ده‌بێت ئه‌وه‌یان له‌بارچاوبێت، ئه‌وه‌ى ئێستا له ناو پارتى ده‌گوزه‌رێ و به‌جۆرێك له جۆره‌كان مه‌ركه‌زیه‌تى هیشتۆته‌وه، مانه‌وه‌ى مه‌سعود بارزانیه، دواى ئه‌و زوو، یان دره‌نگ پێكدادان له نێوان ئامۆزاكان رووده‌دات.
ئه‌وه‌ى شاره‌زای بارودۆخى ناوخۆى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى بێت، ده‌زانێت دۆخى یه‌كێتیى دواى نه‌مانى مام جه‌لال و دووركه‌وتنه‌وه‌ى هێرۆخان، ماڵى مام جه‌لال له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنێكى كاتى ئێستاى یه‌كێتیى نه‌بێت، له هیچ شت كۆك نین، ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌ش به‌هۆى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى قوباد تاڵه‌بانییه، ئه‌گه‌ر نا هه‌ریه‌كه‌یان له ئاوازێك ده‌خوێنن.
لاهور و باڤڵ له زۆر شت له‌یه‌كه‌وه دوورن، ئێستاش كه له یه‌كه‌وه نزیكن به‌هۆى قوباد تاڵه‌بانى، ره‌نگه له چه‌ند كاتژمێر و ڕۆژ و ساڵى داهاتو، تووشى پێكدادان بن، یان لێك دووربكه‌ونه‌وه، به‌تایبه‌ت باڤڵ هه‌ڵپه‌ى ده‌سه‌ڵات و پاره و هێزى هه‌یه، لاهوریش به‌مه ناره‌حه‌ته، هه‌ستیار و دوو دڵه به‌رامبه‌ر باڤڵ، ده‌شزانێت دواى كۆنگره به‌پرسیاریه‌تى زیادیكردوه، وه‌كو به‌ر له كۆنگره نییه، ده‌بێت باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكات.
ئه‌و عینادیه‌ى ماڵى مام جه‌لال كاریگه‌ى له‌سه‌ر دۆخى سیاسى و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیش كردوه، حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان نازانن له‌گه‌ڵ كێ و له‌گه‌ڵ كامه سه‌ر و ماڵ مامه‌ڵه بكه‌ن ؟ ئه‌م رووداوانه‌ى له‌م چه‌ند رۆژى رابردو كه له هه‌رێم روویاندا به‌شێكى زاده‌ى ئه‌م كێشانه‌یه.
له چه‌ند ڕۆژى رابردوودا، كه سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى خه‌ریكى داڕشتنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتین، له‌سه‌ره‌تادا ماڵى مام جه‌لال داواى هه‌ردوو پۆستى جێگریان ده‌كرد، به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژى داهاتوو داواكارییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕیوه، داواى پۆستى سه‌رۆك، یاخود سیسته‌مى هاوسه‌رۆكى ده‌كه‌ن، به‌م داواكاریه‌ش به‌رهه‌م ساڵحیشیان له‌خۆیان تۆراندوه.
ماڵى مام جه‌لال به‌تایبه‌ت باڤڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى به ناچارى لاهور شێخ جه‌نگیان رازیكردوه جۆرێك له رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بكات، كه یه‌كێتیى به ته‌واوى به ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌یی بوون ببه‌ن، هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى ئێستاى پارتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان، ئه‌گه‌ر یه‌كێتیى له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه بچووكتریش ببێته‌وه.
به‌م كرده‌وانه‌ى ئه‌م دوایه‌ى ماڵباتى تاڵه‌بانى، كه لاهور شێخ جه‌نگیشیان خستۆته ناوى، چه‌ندین به‌ره‌یان له دژى خۆیان كردۆته‌وه له‌وانه ( به‌ره‌ى ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح و گروپى كه‌ركووكییه‌كان و دلێرى سه‌ید مه‌جید و عیماد ئه‌حمه‌د و عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینه و چه‌ند كه‌سێكى دیكه)، له‌كاتێكدا ئه‌وانیش هاوشێوه‌ى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى خۆیان به میراتگیرى به‌شێكى یه‌كێتیی ده‌زانن، به‌ڵام ئێستا هه‌ستیان به‌وه كردوه، له‌م خوله‌دا هه‌وڵده‌درێت په‌راوێزبخرێن.
لاهور شێخ جه‌نگى كه براوه گه‌وره‌كه‌ى كۆنگره‌یه، له ئێستاشدا له‌به‌ره‌ى كوڕه‌كانى مام جه‌لال ده‌رده‌كه‌وێت و كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌رى ئه‌م رێككه‌وتنه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، جگه له‌وه‌ى یه‌كێتیى تووشى قه‌یرانێكى دیكه ده‌كات و به‌م یاریه كێشه‌كان زیاتر قوڵتر ده‌كاته‌وه، دواجاریش چاره‌سه‌ركردنى ئه‌سته‌م ده‌بێت، له هه‌مانكاتیشدا ره‌نگه به‌م یاریه به ته‌واوى ده‌سه‌ڵات بكه‌وێته ده‌ست ئه‌نجومه‌نى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى گشتیى یه‌كێتیى، یاخود گروپێكى دیكه دروست بن، دان به هه‌یكه‌لى نوێى یه‌كێتى دانه‌نێن.
ده‌بێت نه‌وه‌كانى ماڵى مام جه‌لال ئه‌وه بزانن، كه یه‌كێتیى ته‌نها مولكى ئه‌وان نییه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ حزب به‌ره و سیسته‌مى به بنه‌ماڵه‌یى ببه‌ن، ده‌بنه هێزێكى بچوك له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، چونكه هه‌ریه‌ك له‌و باڵ و گروپانه‌ى داواى به‌شی خۆیان ده‌كه‌ن، حه‌قێكیان له‌سه‌ر یه‌كێتیى هه‌یه و نفوز و قاعیده‌ى جه‌ماوه‌ریان زۆره، به دووركه‌وتنه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك له‌وانه، ئه‌وكات له‌به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتیى نابێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دۆخى یه‌كێتیى به‌ره و خراپتر و خراپتر ده‌چێت، له سنووره‌كانى دیكه‌ى وه‌كو هه‌ولێر و بادینانیش رۆژى دواى ڕۆژ ئه‌و حزبه روو له لاواز بوون ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌ك جوله به‌رامبه‌ر ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ بكرێت و په‌راوێز بخرێن و له به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ى دیكه برینى یه‌كێتیى له‌م ناوچانه زیاتر ده‌بێت. ئه‌مه بۆ باڵ و گروپه‌كانى دیكه‌ش له سنوورى گه‌رمیان و سلێمانى كه‌ركوك راسته، چونكه ئه‌وان به ئه‌ندازه‌ى خۆیان كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه.
كه‌ركوك كه ئێستا تاكه پارێزگایه یه‌كێتیى تیایدا زۆرترین نفوزى جه‌ماوه‌رى هه‌یه و به قه‌لاى سه‌وزى یه‌كێتی ناسراوه، ئه‌وانیش به‌م شێوازه‌ى ئێستاى داڕشتنه‌وه‌ى هه‌یكه‌لى یه‌كێتیى رازی نین، بۆیه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانى ئه‌وانیش له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، گره و له‌سه‌ر په‌رته‌وازه‌یكردنى یه‌كگرتووى سه‌ركرده‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره بكرێت، دیسانه‌وه لایه‌كى یه‌كێتیى تووشى ئیفلیج بوون ده‌بێت، له‌م ناوچانه‌ش زۆر شت له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئێستا لاهور شێخ جه‌نگى كه براوه‌ى كۆنگره‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌رمى نه‌نوێنێت، له نێوان فۆڕمى به بنه‌ماڵه‌یی كردن، یاخود دابه‌شكارى پۆسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافوق و پشكى گروپه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى به كۆمه‌ڵ، هى دووه‌میان هه‌ڵنه‌بژێرێت، هه‌نده‌ى دیكه دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت و كارته‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئاڵۆز تێكه‌ڵ ده‌بن، چونكه ئه‌وها هه‌م خۆى به‌هێزده‌بێت و هه‌میش یه‌كێتیى به ته‌واوى له حزبى به بنه‌ماڵه‌یی بوون ده‌پارێزێت.
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخى ئێستاى یه‌كێتیى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و حزبه‌یه به‌شێوازى كۆمه‌ڵ و سیسته‌مى فره جێگرى، كه هه‌مووان هه‌ست به بوونى خۆیان بكه‌ن، مافه‌كانیان له رووى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و حزبه پارێزراو بێت.
ئه‌م وتاره رای نووسه‌ر خۆیه‌تی (راچڵه‌كین) له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌رپرس نییه