راچڵەکین-
کوژرانی شەش بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە خەڵکی ئەو
وڵاتەی هێناوەتە سەر شەقام.
بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند:
داوای لێخوشبوونم هەیە بەهۆی کوژرانی شەش بارمتەی وڵاتەکەمان لە کەرتی غەززە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە زۆر نزیکبووین لەوەی رزگاریان
بکەین و بە زیندوویی بیانهێنینەوە ماڵەوە، بەڵام دوای ئەو کوشتارە ئیسرائیل ئاسایی
نابێتەوە و حەماس باجێکی قورسی ئەو کارەی دەدات.
ئەمەش لەکاتێدایە، بەهۆی کوژرانی ئەو شەش بارمتەیەوە خۆپیشاندانی
بەرفراوان لە ئیسرائیل دەستیپیکردووە و هاوڵاتییانی وڵاتەکە داوا دەکەن ناتانیاهو رازیبێت
بە مەرجەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەپێناو ئازادکردنی بارمتەکان.