ڕاچڵەکین سپۆرت -
چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند، ڕۆدریگۆی بەڕازیلی یاریزانێکی گەورەیە و تیپەکە پێویستی پێی دەبێت.
لەماوەی ڕابردوودا ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەلۆنسۆ پشت بە ڤینیسیۆس جونیۆر و کیلیان مباپێ دەبەستێت لە هێرشبردن و ڕۆدریگۆ دەفرۆشێت.
چابی ئەلۆنسۆ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، قسەم لەگەڵ ڕۆدریگۆ کردووە، ئەو یاریزانێکی یانەی ڕیال مەدریدە، ئێمەش لەگەڵ هەموو یاریزانەکان قسە دەکەین چونکە شایەنی ئەوەن، ئەو یاریزانێکی خەیاڵییە، ئێمەش پێویستمان پێی دەبێت.
سەبارەت بە چۆنیەتی یاریکردن لەگەڵ ڤینیسیۆس و مباپێ وتی: هەبوونی ڤینیسیۆس و مباپێ نیعمەتێکە، دەبێت زۆرترین سوودیان لێ وەربگرین، بیرۆکەم هەیە، دەمەوێت هەستیان پێبکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک ئەو پەیوەندییە هەبێت سەبارەت بەوەی ئێمە دەمانەوێت، ئەوە کاردەکات، ئەوە کاری منە، ئەوان یاریزانی پلە یەکن، ئەوانی دیکەش هەن.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەڕێوەبردنی ئەم چەند ئەستێرەیە؟ پێویستە لێیان نزیک بم، ئەم پەیوەندییە گرنگە بۆ ئەوەی هەست بکەم چی ڕوودەدات و هەر یاریزانێک پێویستی بە چییە، دەزانم بڕیارە چی بکەم، هەروەها زۆر حەز دەکەم لەگەڵیان بم.