ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئاشكرا دەبێت

کوردستان

27/09/2025     ژمارەی بینراو 1372

راچڵەكین -

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە و پێكهێنانی كابنەی نوێی حكومەتی هەرێم تەوەرێكی كۆبوونەوەكە بوو.

ئەمڕۆ شەممە 27-9-2025، لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانین سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەكە و پرۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی تازەی هەرێم تاوتوێ كرا.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن