حكومەتی هەرێم لەم قەرزەی لای هاوڵاتیان بەتەواوی خۆشدەبێت

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1829

راچڵەكین-

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپاشماوەی پێشینەی خانووبەرە كەلەلای كەسوكاری شەهیدان ماوەتەوە، خۆشدەبێت و دەتوانن نەیدەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئەیلولی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە كەسوكاری شەهیدانی (سەنگەر و جینۆساید و بەركەوتەی چەكی كیمیاوی و زیندانی سیاسی) لە (هاوسەر ، كوڕ،كچ،خوشك، برا، دایك، باوك) كردووەتەوە ئەوانەی سودمەندبوون لە پێشینەی خانوبەرە ، بە بڕیاری حكومەتی هەرێم لێخۆشبوونیان بۆ دەرچووە و لەو پێشینەیەی لایان ماوە و نەدراوەتەوە خۆشدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاگاداری ئەوانە دەكەین لە پێشینەی خانوبەرە سودمەندبوون لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە ، لەماوەی ٢٠٢٥/١٠/٧ تاوەكو ٢٠٢٥/١٠/٢٠ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیبكەن بۆئەوەی فۆڕمی تایبەت بە لێخۆشبوونیان بۆ پڕبكرێتەوە.

پێداویستییەكان:

- ناسنامەی  شەهید 
- ئەو زانیاریانەی لە فۆڕمی هاوپێچدا داواكراوە لەگەڵ ئەم  ئاگاداریەدا دانراوە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن