ئینتەرمیامی نزیکە لە کڕینی هاوڕێیەکی مێسی

وەرزش

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 157

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی ئینتەرمیامی ئەمریکی نزیکە لە تەواوکردنی گواستنەوەی ڕۆدریگۆ دی پاوڵی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دووپاتیکردەوە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئۆفەرەکەی ئینتەر میامی بۆ گواستنەوەی دی پاوڵ قبوڵکردووە.

ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی: گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، وەک ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، ئێستاش گرێبەستی نێوان هەردوو یانە نزیکە لە تەواوبوون، هێشتا وردەکارییەکانی لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت.

ڕۆمانۆ لە کۆتاییدا نوسیویەتی: وردەکارییەکانی کۆتایی سەبارەت بە گرێبەستێکی چوار ساڵە لەگەڵ دی پاوڵ کۆتایی پێدێت.

شایەنی باسە دی پاوڵ دۆستایەتییەکی بەهێزی لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەفسانەیی و کاپتنی یانەی ئینتەرمیامی هەیە و هەندێک لە هەواڵەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە مێسی ئەو کەسە بووە کە داوای هاتنی دی پاوڵی بۆ میامی کردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن