راچڵەكین -
بەهۆی كاری قیركردنەوە، لە سبەینێوە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە نزیك نەخۆشخانەی بەخشین بۆ ماوەی دوو رۆژ دادەخرێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، بەمەبەستی قیركردنی ژێر پردی (بەكری حاجی سەفەر) نزیك نەخۆشخانەی بەخشین، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەكەین كە ڕۆژی دووشەممە 4-8-2025، دەستدەكرێت بە كاری قیركردن لە شەقامە سەرەكییەكە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
شارەواین سلێمانی داواشی لە شۆفێران كردووە، تا ئەوكاتەی شەقامە سەرەكییەكە دەكرێتەوە، شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن و هاوكاریی تیمەكانی شارەوانی و هاتووچۆ بكەن.