نرخی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی 7 دیاریكرا

کوردستان

24 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 831

راچڵەكین-

لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان لە شاری سلێمانی، نرخی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی 7 دیاریكرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی ئابی 2025 بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دوای كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان و بەپێی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا نرخی هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر (40) دینارە،‌ بەمەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی گەڕەكەكان لە ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی تەمووز لەنێوان 14 بۆ 15 هەزار دینارە، بەو پێیەی موەلیدەكان لە نێوان (340 بۆ 375) كاتژمێر كاریان كردوە.

ئەوەش روونكراوەتەوە،سەبات بەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنوری پرۆژەی رووناكی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە بیست و چوار كاتژمێری پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن.

خشتەی كارپێكردنی موەلیدەش بۆ مانگی ئاب (8)یش بیست و چوار كاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن