راچڵەكین-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ڕێكەوتی 17ی تەمووزی 2025 بۆ جارێكی دیكە كاتژمێر 10:55 لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی DNO لە تاوكێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
وەك لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هاتووە، هێرشە درۆنییەكە زیانی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت، ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان بە توندی ئیدانە و شەرمەزار دەكات و "چەند جارێكیش داوای لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی كردووە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی نزیك بەم ناوچانە و گیانی كارمەندانی مەدەنیی بپارێزن و ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و كەرتی وزە بكەن."