مباپێ جەنگەکەی لە ڤینیسیۆس دەباتەوە

وەرزش

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 305

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لە دوای دۆڕانی ڕیال مەدرید بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە مۆندیالی یانەکاندا، ئاگر لە قەڵای شاهانە بەهۆی چەند هۆکارێکەوە دەکوڵێت.

ئەمە ساتێکی زۆر سەخت بوو بۆ تیپی مێرێنگێ کە تا ئەو کاتە ئەنجامێکی تاڕادەیەک باشی لە پێشبڕکێکەدا بەدەستهێنابوو.

هەروەها ئەمە یەکەم دۆڕانی چابی ئەلۆنسۆ بوو لەدوای دەستبەکاربوونی لە یانەی ڕیال مەدرید لە سەرەتای مانگی حوزەیران، کە بێ گومان خواستی چابی ئەلۆنسۆی بۆ ڕاستکردنەوەی دۆخەکە هێنایە ئاراوە.

یەکێک لە گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکان ڕەنگە جەنگی نێوان کیلیان مباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر بێت، کە زۆرێک پێیان وایە هەردوو یاریزان ناتوانن ئاستی باش پێشکەش بکەن کاتێک بەیەکەوە یاریی دەکەن.

ئەلبێرتۆ پێرێرۆ لە ڕۆژنامەی سپۆرت ئاشرای کرد، لە یارییەکەی بەرامبەر پاریس هەردوو یاریزان مباپێ لە باڵی چەپ و ڤینیسیۆس لە باڵی ڕاست یارییان کرد، بەڵام دواتر دەرکەوت بەهۆی پێکانی چەند یاریزانێکەوە پشت بە ڤینیسیۆس کراوە ئەگەر نا لەو یارییەدا یەدەگ دەبوو.

وا بڕیار بوو ڤینیسیۆس لەسەر کورسی یەدەگ بێت لە یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان و مباپێ و گۆنزالۆش لە پێشەوەبن، بەڵام کاتێک پێکانەکەی ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد ڕاگەیەندرا، ئەلۆنسۆ بڕیاریدا پێکهاتە لە 3-5-2 بگۆڕێت بۆ 4-3-3، بەمەش یاریزانە بەڕازیلییەکە گەڕایەوە پێکهاتەی سەرەکی.

هەرچەندە لە کۆتاییدا ئەو یاریزانە دوور نەخرایەوە، بەڵام ئەمە دەتوانێت ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی کە چی لە پێشە بۆ ڤینیسیۆس، بە تایبەت کە باس لەوە دەکرێت کە مباپێ لە ڕیاڵ مەدرید زیاتر لە ئەو ڕێزێکی بەرزی لێدەگیرێت، سەرەڕای ئەمەش ئەلۆنسۆ بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی هەردوو یاریزانەکە لە یەک پێکهاتەدا دەستپێبکەن و سوود لە خاڵە بەهێزەکانیان وەربگرێت. ماوەتەوە بزانین ئایا ئەلۆنسۆ بەر لە دەستپێکردنی مانگی ئاب چارەسەرێک دەدۆزێتەوە یان نا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن