ئەمریكا؛ شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێلەكەی زیاتر لە 20 پیادەڕەوی شێلا

جیهان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 180

راچڵەکین-

لە لۆس ئەنجلۆس-ی ئەمریكا شۆفێرێك ئۆتۆمبێلەكەی دەكات بەناو ژمارەیەك پیادە ڕەوداو دەیانشێلێتن، لەئاكامدا زیاتر لە 20 كەس برینداربوون.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردووەتەوە، لەشەقامی سانتا مۆنیكا بۆلیڤارد، شۆفێرێك بەئۆتۆمبێلەكەی خۆیكردووە بەناو ژمارەیەك پیادەڕەودا، لەئاكامدا زیاتر لە 20 كەسی برینداركردووە كە برینی هەشتیان سەختە.

تائێستا پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس، هۆكاری رووداوەكەی ئاشكرا نەكردووەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن، هاوكات هیچ زانیارییەك لەسەر شۆفێرێكە ئاشكرا نەكراوە.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن