راچڵەكین-
لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكان لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلیی 12ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەكانییەوە بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی تەمووزی 2025، لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكان خشتەی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی (زانستی- وێژەیی- پیشەیی) قوتابخانە حكومی و ناحكومییەكان، خولی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥/٢٠٢٤) بڵاوكردەوە.