نوخشە ناسیح: كۆتا بەربەستی بەردەم یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تێپەڕی

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 224

راچڵەكین-

پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، ئەو سكاڵایانەی لەدادگای فیدراڵی عیراق تۆماركرابوون لەبارەی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، لەلایەن دادگاكە رەتكرانەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تەمووزی 2025 نوخشە ناسیح، پارێوگاری هەڵەبجە بڵاویكردەوە:"بەناوی خۆمان و پارێزگای هەڵەبجەوە پیرۆزبایی  لە هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان دەكەین كە خۆشبەختانە كۆتا بەربەستی بەردەم یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تێپەڕی، دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاری لە بەرژەوەندی پارێزگای هەڵەبجە داو داوا دژەكان ڕەتكرانەوە."

 14ی نیسانی 2025 لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 187 پەرلەمانتار، بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە خرایە دەنگدانەوە و پەسەندکرا و بەمەش ھەڵەبجە بووە 19ھەمین پارێزگا لە عیراق.

دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای رەتکردەوە کە بەجیا لەلایەن شەش پەرلەمانتارەوە تۆماركرابوون، كە داوایان کردبوو فەرمانسالاری دەربکرێت بۆ راگرتنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە.



 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن