ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەکەن کە یانەی ڕیال مەدرید بیر لە فرۆشتنی ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانی بەڕازیلی دەکاتەوە.
ئەو یاریزانە تەمەن 25 ساڵە تا مانگی حوزەیرانی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید هەیە و هەروەها چەند ساڵێکە یانەکانی سعودییە هەوڵی کڕینی ئەو ئەستێرەیە دەدەن.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ڤینیسیۆس جونیۆر هەمان مووچەی کیلیان مباپێی فەرەنسی دەوێت کە ساڵانە 23 ملیۆن یۆرۆیە، لە کاتێکدا یاریزانە بەڕازیلییەکە ساڵانە 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەگەر ئۆفەرێکی باش بۆ ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە بگات، ئەوا لەلایەن یانەی ڕیال مەدریدەوە بیری لێدەکرێتەوە.
یاریزانە بەڕازیلییەکە وەرزی ڕابردوو لە 58 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری کردووە و 22 گۆڵی تۆمارکردووە و 19 ئەسیستیشی کردووە.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە ساڵی 2018ەوە یاری بۆ یانەی لۆس بلانکۆس دەکات، دوای ئەوەی لە یانەی فلامینگۆوە بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی سپی پۆشەکانەوە کردووە.
ڤینیسیۆس لە ماوەی حەوت ساڵدا 14 نازناوی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەدەستهێناوە.