صابر ڕوباعی و ئه‌ساڵه
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری تونسی" صابر روباعی" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خانمه هونه‌رمه‌ند ئه‌ساڵه نه‌سڕی كه به‌م دوواییانه له تارق عریان ی هاوسه‌ری جیابویه‌وه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر من بومایه له‌جێگه‌ی ئه‌و ئه‌م كاره‌م نه‌ده‌كرد و ورده‌كاری ژیانی خۆمم له ئینستگرامه‌وه بڵاو نه‌ده‌كرده‌وه"
صابر له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له پرۆگرامی" كره سامی الفهری" له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنكار هادی زعیم باسی له‌وه كردوه وورده‌كاری ژیانی تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوناكاته‌وه به‌ڵام جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه ئه‌ساڵه په‌ستانێكی زۆری له‌سه‌ر بووه له‌لایه‌ن هه‌واداره‌كانی و ڕاگه‌یاندنكاره‌كان و ئه‌مان ناچاریان كردوه‌ئه‌م ورده‌كاریه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی باس بكات، و باسی له‌وه‌ش كردوه ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌جێگه‌ی ئه‌ساڵه بوایه و ته‌نانه‌ت له‌ژێر باری ئه‌و په‌ستانه زۆره‌شدا بوایه هیچی نه‌ده‌دركاند.
ئه‌ساڵه 6 ی مانگی یه‌ك ی ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی خۆی له ده‌رهێنه‌ری ناسراو"تارق العریان"ئاشكرا كرد دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌م دوو هاوسه‌ره له هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته تایبه‌ته‌ی ژیانیان بوون و ئه‌ساڵه به خه‌مباریه‌وه هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه به‌ڵام جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و باوكی منداڵه‌كانیه‌تی و داوای له هه‌موولایه‌ك كرد چیتر نه‌چنه ناو ورده‌كاری ژیانیه‌وه و ڕێز له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بگرن.