CDC: ده‌ستكێش له كۆرۆنا ناتان پارێزێت
ڕاچڵه‌كین-
سه‌نته‌ره‌كانی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی تایبه‌ت به خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه به‌كارهێنانی ده‌ستكێش بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا تاكتیكێكی گونجاو نییه.
سه‌نته‌ره‌كانی كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشیه‌كان له (CDC) ئاشكرایان كردوه ده‌ستكێش مرۆڤ له توشبوون به كۆرۆنا پارێزراو ناكات به‌ڵكو هۆكاره بۆ زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
ئه‌لیسۆن پارتلێت وه‌ك پزیشكێكی به‌ڕێوبه‌ر و هاوكاری پرۆگرامی هاوكاریكردن بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و ڤایرۆسه‌كانی ناو منداڵان له زانكۆی شیكاگۆ باس له‌وه ده‌كات ده‌ستكێش به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵده‌خڵه‌تێنێ و هیچكات جێگره‌وه‌ی خاوێن ڕاگرتنی ده‌سته‌كان نییه و به‌كارهێنه‌ر پێی وایه ئه‌و كاته‌ی ده‌ستكێشی له‌ده‌ستدا بێت ئه‌وه ته‌واو توشی كۆرۆنا نابێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا بابه‌ته‌كه به‌م جۆره نییه"
مانه‌وه له ماڵه‌وه و به‌كارهێنانی ده‌مامك له ده‌ره‌وه و شۆردنی ده‌سته‌كان و نه‌چوونه ناو قه‌ره‌باڵغی تاكه ڕێگه‌ی خۆپاراستنه له ڤایرۆسی كۆرۆنا.