ئەگەر هەست بەم حاڵه‌ته‌ دەکەیت ئەوە مانای وایه‌ توشی كۆرۆنا بویت

تەندروستی

02/08/2020     ژمارەی بینراو 5744

ئەگەر هەست بەم حاڵه‌ته‌ دەکەیت ئەوە مانای وایه‌ توشی كۆرۆنا بویت


ڕاچڵه‌كین-

بەپێی ئاماژەکان لە هەرێمەکەماندا تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (سارس کۆڤ-2) کە نەخۆشی کۆڤید-19 دروست دەکات ڕوو لەزیادبوونە لەو شوێنانەی کە ماوەکانی پێشتر شەپۆلی کۆرۆنایان پێ نەگەیشتووە .

بۆیە هەرکات هەستت بە ماندووبوون کرد تەنانەت بەبێ هیچ نیشانەیەکی تر ئەوە گومانت نەبێت لە تووشبوونت بە کۆرۆنا، بەڵام بەبێ دڵەڕاوکێ و ترس و تۆقین ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن بۆئەوەی بەدووربن لە نەخۆشخانەکان:

1-هیچ مەترسن و خۆتان مەشڵەژێنن چونکە پێش ئێوە زۆر کەس تێیان پەڕاندووە، بۆیە ورەبەرزیتان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرگریتان .

2-ڕۆژانە شلەمەنی باش بخۆن (ئاو ، چا ، شۆربا ، شەربەتی سروشتی) یان هەر خواردنێکی کوردی جۆراو جۆر.

3- خۆتان هیلاک مەکەن بەڵام شێوازەکانی پاڵکەوتنان با جۆراوجۆر بێت [بەتایبەتی لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 2 کاتژمێر لەسەر دەم یان سنگ پاڵکەون ] .

4- سوجدەکانتان درێژ بکەنەوە کە هەر سووجدەی کەمتر نەبێت لە خولەکێک.

5- ڕۆژانە 10 بۆ 15 خولەک خۆتان بدەنە بەر هەتاو لەنێوان کاتژمێر 10 بۆ 11 ی بەیانی .

6- کاتەکانی خەوتن ڕێک بخەن" شەوانە 6 کاتژمێر بخەون ، ڕۆژانە 2 کاتژمێر"

7- کەسانی هەستیار بپارێزن لە ماڵەکانتان [ ئەوانەی ؛ تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترە یان ئەوانەی ؛ (شەکرە ، بەرزەپەستانی خوێن، ڕەبۆ یان نەخۆشی درێژخایەنی سنگ ، دڵ ، جگەر ، گورچیلە یان شێرپەنجە)یان هەیە . ]

8-تا دەتوانن مەچن بۆ نەخۆشخانەکان بۆئەوەی بەدووربن لە درووستکردنی قەرەباڵغی، چونکە (Viral Load) هۆکاری سەرەکی مردنە لە نەخۆشخانەکان و شوێنە قەرەباڵغ و داخراوەکان .

9-بەهیچ جۆرێک ئۆکسجین لە ماڵەکانتاندا بەکارنەهێنن تاوەکو پێوانی ڕێژەی ئۆکسجین نەکەن [خۆتان بە ئامێری ئۆکزیمیتەر یان لەلایەن پزیشکەوە]

ئەگەر ڕێژەی ئۆکسجین بە ئامێری (Pulse Oxymeter ) لە % 90 کەمتر بوو ئەوە پەیوەندی بە پزیشکێکی هاوڕێتانەوە بکەن یان هێڵە گەرمەکان .

ئەگەر لە ٪ 90 زیاتر بوو ئەوە تەنها وەرزشی سییەکان بکەن کە بریتییە لە { ڕۆژانە پاڵکەوتن لەسەر سنگ یان قووڵ هەڵمژینی هەوا بۆ 7 چرکە و ئینجا ڕاگرتنی بۆ 4 چرکە پاشان دانەوەی هەناسە ؛ ئەمە هەموو کاتژمێرێک 1 تا 5 خولەک دووبارە بکەنەوە } ،ئەگەر بکرێت لە باڵکۆنی ، حەوشەی ماڵ یان باخەکانتان بیکەن باشترە بۆئەوەی ڤایرۆسەکە کۆنەبێتەوە لە ژوورەوە و شوێنە داخراوەکان .

د.ڕەوەند عبدالرحمن عیسی
دکتۆرا لە نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕیەکانی خوێن 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن