دوای ته‌نها 25 ڕۆژ له هاوسه‌رگیری پیاوێك به هاوكاری دایكی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت
ڕاچڵه‌كین-
دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌نها 25 ڕۆژ به‌سه‌ر هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان پیاوێك به هاوكاری دایكی به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له نێوانیاندا دروست بووه له شاری دكرنس له پارێزگای ده‌هله‌قیه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت.
شه‌عبان دوای 25 ڕۆژ له هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایكی و هاوسه‌ره‌كه‌ی كێشه له‌نێوانیاندا دروست بووه و شه‌عبان داوای له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه خزمه‌تی دایكی بكات به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كردۆته‌وه و ڕازی نه‌بووه و دایكی كوڕه‌كه كه‌لوپه‌له تایبه‌ته‌كانی بوكه‌كه‌ی به‌كارهێناوه بێ پرس و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك كێشه له‌نێوانیاندا دروست بووه.
دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی شه‌عبان سكاڵا لای شه‌عبان ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات دایكی لێيداوه دایكی شه‌عبان ده‌ست به هاوار ده‌كات و به خۆی و دایكی ئه‌وه‌نده‌یان له تازه بوكداوه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی مردوه و له شوقه‌كه‌یانه‌وه هه‌ڵیانداوه‌ته خواره‌وه و به كه‌سوكاری ئافره‌ته‌كه‌یان ووتوه كه كه‌تۆته خواره‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌وه مردوه.