پزیشكیك پێشبینی ده‌كات له‌م كاته‌وه جارێكی دیكه ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا زیاد بكات
ڕاچڵه‌كین-
دكتۆره گالینا كۆجیفنیكۆڤا سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی ڕوسیا ده‌ڵێت"دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شتیاره‌كان بۆ شوێنی خۆیان شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا ده‌ست پێده‌كاته‌وه"
كۆجیفنیكۆڤا له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری" ئه‌یزڤیستیا" ده‌ڵێت" له مانگی 9 ه‌وه و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شتیاره‌كان دوباره ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر به چڕی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه چونكه گه‌شتیاره‌كان ڕێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تیان جێبه‌جێ نه‌كردوه به‌ڵام زیادبوونه‌كه له جاری یه‌كه‌م زیاتر نابێت چونكه به‌شێك له هاوڵاتیان توشبوون و چاكبونه‌ته‌وه"
ئه‌م پزیشكه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات سیستمی ته‌ندروستی ڕوسیا به ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه بۆ هه‌ر دۆخێكی له‌و شێوه‌یه و تێكڕای توشبوان به كۆرۆنا له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له وڵاته‌كه 856 هه‌زار كه‌س بووه و 14207 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 653 هه‌زار كه‌س چاكبۆته‌وه.