راچڵەكین
تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە شارەكە بڵاوكردەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش، 25 توشبووی ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، هیچ توشبوویەكیش لەژێر ئامێری هەناسەداندا نەماوەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ 6-8-2020، 23 كەس بەهۆی كۆرۆناوە داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بەو ڤایرۆسەكە كراون، لە بەرامبەریشدا 25 توشبوو دوای ئەوەی بە تەواوەتی لە پەتاكە چاكبوونەوە، نەخۆشخانەیان جێهێشت و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە.
هەر لە ئامارەكەدا هاتووە، پێنج كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوەو كۆی ئەوانەی لە نەۆشخانەدا مانەتەوە 128 كەسن.
تەندروستی سلێمانی ئاشكراشیكردووە، لەئێستادا هیچ توشبوویەكی كۆرۆنا لەژێر ئامێری هەناسەداندا نین و تەنها 32 نەخۆش لەچاودێریی چڕدا ماونەتەوە.