چوار هۆكار واده‌كات هاوسه‌رگیری بۆ هه‌ندێك كه‌س ئاسان نه‌بێت
ڕاچڵه‌كین-
هه‌ندێك كه‌س هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه هاوبه‌شی ژیانیان بابه‌تێكی ئاسان نییه و هه‌رچه‌ند ده‌كه‌ن نا‌وێرن لێی بچنه پێشه‌وه پسپۆڕانی ده‌رونی چوار هۆكار ڕوون ده‌كه‌نه‌وه كه واده‌كات هاوسه‌رگیری بۆ هه‌ندێك كه‌س ئاسان نه‌بێت.
1- ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای په‌یوه‌ندیه‌كی نمونه‌یدا ده‌گه‌ڕێن:
گومانی تیادا نییه هیچ شتێك له ژیانی مرۆڤدا نموونه‌ی و بێ كێشه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه دانانی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كه‌سێك ئه‌گه‌ر زۆره كه‌موكورتی بكه‌وێته بابه‌ته‌كه‌وه و ئه‌وه له مێشكی خۆت ده‌ربكه كه ژیانت له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك بێ كێشه بێت.
2-خۆ به كه‌مزانین و دانه‌نانی نرخ بۆ كه‌سایه‌تی خۆیان.
هه‌بوونی په‌یوه‌ندی و دروستكردنی ژیانی هاوبه‌ش پێویستی به له ئه‌ستۆگرتنی ته‌واوی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ژیانی هه‌یه به هاوبه‌شی، ئه‌وانه‌ی متمانه‌یان به‌خۆیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی داهاتووی ژیانیان به‌ژداربن گرفتیان بۆ دروست ده‌بێت و ناتوانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
3-ناتوانن ئازادی بده‌ن به به‌رامبه‌ره‌كه‌یان:
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ناتوانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن ناتوانن ڕێز له ئازادی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بگرن و پێیان قبوڵ ناكرێت.
4-كه‌سانێكی لێبورده نین:
كه‌س نییه بێ هه‌ڵه بێت، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی دڵێكی لێبورده نه‌بیت ئه‌وه ئاسان نییه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت دابنێیت.