چوار زانیاری لهبارهی گەورە بوونی لەوزەتێن
ڕاچڵهكین-
لەوزەتێن (ئاڵوەكان) دوو ئەندامی لیمفین كەوتووەتە بەشی پشتەوەی زمان لای ڕاست و چەپی قوڕگیان گرتووە و ئەو دوو ئەندامە تووشی هەوكردن دەبنەوە بەهۆی ئەركەكانیان كەبریتییە لەپاڵاوتنی خۆراك لەهەموو بەكتریا و تەنێكی زیانبەخش، دكتۆر هێمن پسپۆڕی نەخۆشیەکانی قورگ و لووت و گوێ لهم بابهتهدا چوار زانیاری لهسهر ئهم بابهته ڕوون دهكاتهوه.
1- هەندێک جار لەوزەتێنەکان زۆر گەورە دەبن و بۆشای ناو قورگ بۆ خواردن و هەناسەدان بە تەواوی کەم دەکەنەوە.
2- ئەم حاڵەتە زیاتر لە منداڵدا باوە و ئەستەم بۆ منداڵەکە دروست دەکات لەکاتی نان خواردندا، وا لە منداڵەکە دەکات بە ئاسانی نانی پێ نەخورێت.
3- دەبێتە هۆی توند بوونی هەناسە و پرخەپرخ کردن لەکاتی خەودا و چەندین زیانی تریش...وەک منداڵەکە تەرکیزی کەم دەبێت، توڕە دەبێت ،هەروەها دەبێتە هۆی کەم بوونی گەشەی منداڵەکە.
4- ئەگەر نەخۆشێک لەوزەتێنەکانی زۆر گەورە بوو وە کێشەی هەناسە توندی و کەم خواردنی هەبوو، باشتر وایە نەشتەرگەری بۆ بکرێت بۆ ئەوەی لەو کێشانە نەجاتی بێت.